کونسوڵگه‌ری ئێران له‌هه‌ولێر چه‌ند بنكه‌یه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه ئێرانییانه‌ی له‌هه‌رێم ده‌ژین بتوانن له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: محه‌مه‌د شیرزاد ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران له کونسوڵگه‌ری ئێران له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه "به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له چه‌ندین شاری هه‌رێمی کوردستان بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران دیاری کراوه".
وتیشی "حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاری باشی کردووین و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین شوێنمان بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دیاری کردووه و داوا له هه‌موو هاوڵاتیانی ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که له ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه بکه‌ن".
بنكه‌كان بریتین له کونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، شه‌قامی بنسڵاوه‌ی هه‌ولێ، هه‌روه‌ها له شاری سۆران بنكه‌ی ده‌نگدانی جێگیریان داناوه.
محه‌مه‌د شێرزاد باسی له‌وه‌شكرد، به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له کۆمپانیاکان ئیش ده‌که‌ن بنكه‌یه‌كی گه‌ڕۆکیان دروست کردووه که سه‌ردانی هه‌موو شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر ده‌کات. ئه‌و بنكه‌یه ته‌نانه‌ت سه‌ردانی زیندانه‌کانی هه‌رێم ده‌کات تاکوو ئه‌و ئێرانیانه‌ی له زیندانه‌کانی هه‌رێم دان بتوانن ده‌نگ بده‌ن.
بڕیاره 19 ی ئه‌م مانگه هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران بەڕێوەبچێت، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رێگەیان بەشەش كاندیدداوە كێبڕكێی وەرگرتنی كورسی سەرۆكایەتی بكەن.
لەهەڵبژاردنەكەدا هەریەكە لە حەسەن رۆحانی و ئیسحاق جیهانگیری و مستەفا هاشمی لە بەرەی چاكسازان و ئیبراهیم رەئیسی و محەمەد باقر قالیباف و مستەفا میر سەلیم لە پارێزگارەكان كێبڕكێی بەدەستهێنانی كورسی سەرۆكایەتی ئێران دەكەن